لەم ڕۆژانەدا لە ڕێگەی سۆشیال میدایەوە هەواڵێک بڵاو بوویەوە کە سەرۆکی فەڕەنسە، ماکڕۆن پشتیوانی لە ڕۆژنامەیەک کردووە بۆ بێ ڕێزی کردن بە پێغەمبەری موسڵمانان.دیارە ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی ماکڕۆن، کاردانەوەی لێ کەوتەوەو هەستی موسڵمانانی هەژاندوو هەڵوێستی جۆراوجۆری بە دوادا هاتە ئاراوە.لەم پێناوەدا دەمهەوێ چەن خاڵێک پێشکەش بکەم: بۆ سەرۆکی فەڕەنسە ماکڕۆن و تەواوی هاوبیرەکانی:1- هەموو بێ باوەڕان باش بزانن کە بێ ڕێزی کردن بە کەسایەتی پێغەمبەر لە پێگەی بەرفراوانی ئەو کەسایەتیە هیچ کە کەم ناکاتەوە، بگرە خۆشەویستی زیاتریشی لێ دەکەوێتەوە.2- کوێرکوێرانە دژایەتی هیچ کەسایەتییەک مەکەنو هەوڵ بدەن دوای خوێندنەوەی تێروتەسەلی کاسایەتیەکان ڕاوبۆچوونی خۆتان بخەنە ئاراوە.3- وورووژاندنی هەستی ناسکی مرۆڤ و پەنجە خستنە سەر خاڵی هەستیاری گەلوو کۆمەڵگایەک، هیچ مرۆڤانه نیەو ئازایەتیشی پێ ناگوترێت.4- لێتان ڕوون بێت گەر بەدوادا چوون بکەن بۆ ناسینی ئاکاروو پەیامی پێغەمبەر، شەرم دەتانگرێت لەوەی کە کەمترین وشەی ناڕەواتان لە زار بێتە دەر.5- باش بزانن بە شکاندنی شکۆی پیاوە مەزنەکان، تەنیا بێڕێزی خۆتان دەخەنە ڕوو، نەک بڵێن دەگەنە تێکشکاندنی شکۆمەندی ئەو کەسایەتیەو دواجار مەزنایەتی بۆ خۆتان تۆمار دەکەن.6- تکام ئەوەیە بۆ دۆزینەوەی کەسایەتی ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی خۆتانو کۆمەڵگاکەتان بێن ژیرانە سەرنجی پەیامی ئەو پێغەمبەرە بدەن کە لێم ڕوونە دواجار هیچ کە بێ ڕێزی پێ ناکەن بگرە شەیدای دەبن و هاندەری کۆمەڵگاکەتان دەبن بۆ شوێن پێ هەڵگرتنی.7- لێتان ڕوون بێت دژایەتی ئێوە لە ڕووی بێ ئاگاییەوەیەو پێناسەی هەڵەی منوو ئەو وای لە ئێوە کردووە کە ژیرانە مامەڵە نەکەن، جا تکایە سەرەتا ژیرانە سەرنجێکی پەیامی سەرەکی ئەو پێغەمبە
ادامه مطلب
برچسب:
نویسنده: ستایش عابدی
تاريخ: جمعه
3 تير
1401 ساعت: 23:42